له تاو گه‌رما خۆی رووتكرده‌وه
وێستگه نیوز –
له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ئافره‌تێك به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه خۆی رووتكرده‌وه و چووه ناو پاسێكه‌وه له شوێنی شۆفێره‌كه دانیشت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2019 به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار بكرێت.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له باشووری ئه‌و وڵاته ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم ده‌بێت و رێژه‌ی شێ به‌رز ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له باخچه‌كانی كیو له له‌نده‌نی پایته‌خت 34 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه و پێشبینی ده‌كرێت له كاتێكی دواتردا 39 پله‌ی سه‌دی تۆمار بكرێت.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا پله‌ی گه‌رما هێنده به‌رزبووه ئافره‌تێك خۆی رووتكردووه‌ته‌وه و چووه‌ته ناوپاسێك و له شوێنی شۆفێره‌كه دانیشتووه.
PM:03:36:25/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 52500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت