"له ئه‌سته‌نبوڵ گیرمان خواردوه"
وێستگه نیوزـ
باوکی سارا و خەندە، هه‌ردوو كچه گۆرانیبێژانی میللی له رونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاند كه بەھۆی قاچاخچییەکەوە له شاری ئه‌سته‌نبوڵ له توركیا گیریان خواردووە و ناتوانن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بڕۆن، ده‌شڵێت: ماوه‌ی چوار مانگه له توركیان و تائێستا توركێك قسه‌ی خراپی پێ نه‌وتون.
له نوسینێكدا كه له لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌ناوی "سارا و خه‌نده" بڵاویكردوه‌ته‌وه، عه‌لی به‌كر، باوكی ئه‌و دوو كچه گۆرانیبێژه، نوێترین وێنه‌ی خۆی و كچه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی كه زۆرێك پرسیاریان لێده‌كه‌ن بزانن له چ شار و وڵاتێكن."
له‌وباره‌شه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمە نزیکەی چوار مانگە لە تورکیا گیرمان خواردوە هۆکاری نەڕۆیشتنمان ئەوەیە لێرە دوو کەس بەناوی قاچاخچی بەزمان لوسی و درۆوە ئەوپارەی پیێمان بوو لێیان وەرگرتین زۆر بە زانای و بەقسەی خۆش تائێستا ئێمەیان ڕاگرتوە نە بەڕێمان دەکەن نەپارەکەشمان دەدەنەوە، بۆیە ئیمە لە تورکیا گیرمان خواردیە و ئاگاداریشتان دەکەمەوە بەزوترین کات وێنەو ئەدرەسی ئەو بەناو قاچاخچیەنە بۆ هەموو لایەک بڵاودەکەمەوە بۆئەوەی هەموو خەڵک بزانێ کە ئەوانە قاچاخچی نین بەناوی قاچاخچی پارەی خەڵک دەخۆن و توانای یەک نەفەریشیان نیە بەڕێی بکەن".
باوكی سارا و خه‌نده ده‌شڵێت: "من ناڵێم هەموو قاچاخچیەک خراپە قاچاخچی زۆر باشی لییە گرنگ ئەوەیە نەکەونە داوی خراپەکان من لێرەوە ئەودوو قاچاخچیە ئاگادار دەکەمەوە بەزوترین کات وێنە و ناو و ناونیشانیان بڵاودەکەمەوە بۆئەوەی خەڵک بیانناسن ئەوانە قاچاخچی نین بەس پارەی لە خەڵک دەخۆن."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت ئه‌و قاچاخچیانه "لێرە لەسەر حیسابی خەڵک دەژین، ئەوەی کورد لێرە بە کوردی دەیکات تورک ئەوە ناکات، نزیکەی چوارمانگە لیَرەین تائیَستا تورکێک قسەکی خراپی بە ئێمە نەگوتیە".
PM:06:57:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 19360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت