ئه‌وقاف له باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
حاجیانی کورد لە سعودیە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەوە ئاماژە بەوە دەكات، 10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت، دیاری دەكات كە ئه‌و رۆژه ده‌كه‌وێته چه‌ندی مانگی زاینی".
بە وتەی ھەندێك لە زانایانی ئاینی ئیسلامی جەژنی قوربان دەكەوێتە 11 یان 12ی مانگی داھاتوو، بەڵام تائێستا لەلایەن سعودیە رۆژەكە دیار نەكراوه.
لە لایەکی دیکەوە کاروان ستوونی، لە تیمی راگەیاندنی حەج و عومەرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "رۆژانه هاتنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رده‌وامه و بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ پێشوازیكردن له حاجیان و دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان''.
به پێی راگه‌یاندراوێكی تیمی حاجیانی كوردستان: ''رۆژانه حاجیانی كوردستان له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه شاری مه‌دینه و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ره‌و شاری مه‌ككه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن''.
بە وتەی کاروان ستوونی، ''تا ئێستا زیاتر له پێنج هەزار و 444 حاجی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونەتە سعودیه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی هەزار حاجی گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه".
هــ. ر
PM:02:10:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت