به‌هۆی خنكانی گه‌نجێكه‌وه دوو سه‌رپه‌رشتیاری مه‌له‌وانگه‌یه‌ك ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز ـ
گه‌نجێك له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی قه‌زای كه‌لار خنكا و به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه دوو سه‌رپه‌رشتیاری مه‌له‌وانگه‌كه ده‌ستگیركران.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ته‌رمی گه‌نجێك هێنرایه به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه به‌هۆی خنكان له مه‌له‌وانگه‌یه‌كدا گیانی له‌ده‌ستدابوو".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شڵێت: "گه‌نجه‌كه ناوی (ن، ب، م) له‌دایكبووی 1985 ه و دانیشتووی قه‌زای كفریه، له ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 411، دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌وانگه‌كه ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و هۆكاری خنكانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
هــ. ر
PM:01:46:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت