به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له چین 30 كه‌س كوژران و بریندار بوون
پاشماوەی تەقینەوەکە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی غاز له چین، 10 كه‌س كوژران و 19یی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌یه‌ك بیناش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، بەهۆی تەقینەوەیەكی بەهێز لەكارگەیەكی بەرهەمهێنانی گاز لەشاری سانمینشیای باشووری خۆرئاوای پەكینی پایتەختی چین لانی كەم 10 كەس كوژران و 19ی تریش بەسەختی برینداربوون.
ئه‌وه‌شیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه پێنج كەسی دیكەش بێ سەروشوێنن هەربۆیە پێشبینی دەكرێت ژمارەی كوژراوەكان زیاد بكەن.
هەر بەهۆی تەقینەوەكەوە ژمارەیەك بینا لەناوچەكەدا زیانیان بەركەوتووە و تائێستاش هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە.
هــ. ر
PM:01:23:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت