به ڤیدیۆ.. گەشتیارە دەستگیرکراوە کوردەکانی تورکیا چیرۆکی هێرشکردنە سەریان دەگێڕنەوە
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
شەوی رابردوو ئەو گەشتیارە کوردانەی لە تورکیا هێرشیانکرایە سەر، گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و چیرۆكی هێرش كردنه سه‌ریان له لایه‌ن توركه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه.
نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: گه‌شتیاره كورده ده‌ستگیركراوه‌كان كه نۆ كه‌س بوون ئازاد كراون و شه‌وی رابردوو گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
یەکێک لەو گەشتیارە کوردەی لە شاری ترابزۆنی تورکیا هێرشیکرابووە سەر، لە گێڕانەوەی رووداوەکە رایگەیاند، "سەرەتا وێنەمان لەگەڵ ئاڵای کوردستان دەگرت و خەڵکی دیکەش هاتن بۆ وێنە گرتن، پیاوێکی بە تەمەن بە قسەی نەشیاو و هێرشکردە سەر من و شەڕەکە گەورە بوو".
راشیگەیاند، دواتر جەندرمە هاتن و بۆ بڵاوەکردن بە خەڵکەکە، تەقایان بە ئاسماندا کرد.
هــ. ر
AM:10:51:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت