وەزارەتی ئەوقاف ژماره‌ی ئه‌و حاجیه كوردانه‌ی ئاشكراكرد كه گه‌یشتوونه‌ته سعوودییه
حاجیان لە وڵاتی سعودیە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
تیمی راگەیاندی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیه‌نێت، تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار و 444 حاجی گەیشتوونەتە سعودیە و لەو ژمارەیەش هەزار حاجی گەیشتوونەتە مەککە.
کاروان ستوونی، لە تیمی راگەیاندنی حەج و عومەرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "رۆژانه هاتنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رده‌وامه و بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ پێشوازیكردن له حاجیان و دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان''.
به پێی راگه‌یاندراوێكی تیمی حاجیانی كوردستان: ''رۆژانه حاجیانی كوردستان له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه شاری مه‌دینه و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ره‌و شاری مه‌ككه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن''.
بە وتەی کاروان ستوونی، ''تا ئێستا زیاتر له پێنج هەزار و 444 حاجی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونەتە سعودیه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی هەزار حاجی گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه".
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و 181 کەس سەفەری حەج دەکەن كه بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌كه زیادی كردووه، نرخی ئاسایی حەجیش چوار هەزار و 200 دۆلارە.
هــ. ر
AM:09:30:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت