باندێكی دزینی نه‌وت له به‌سره ده‌ستگیر كران
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
باندێكی دزینی نه‌وتی خاو له به‌سره ده‌ستگیركران كه‌له نێوان شاره‌دێی حه‌سیبه و شارۆچکەی فاو-دا بۆری نه‌وتیان كون كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایشی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ورد و باوه‌ڕپێكراو، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و هه‌واڵگری به‌سڕه، به هاوكاری هێزه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش و هه‌واڵگری و هێزێكی هاوبه‌ش له هێزه جیا جیاكانی به‌سڕه، توانیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باندێكی مافیا كه خه‌ریكی دزینی نه‌وت بوون.
ئەوەش هاتووه، كه ئه‌و بانده مافیایه له شارۆكه‌ی ئه‌بی خه‌سیب و شاره‌دێی سیبه و شارۆكه‌ی فاو، دوو بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیان كون كرد بوو، به‌شێوه‌یه‌كی لێزانانه نه‌وتی خاوی عیراقیان لێ ده‌رده‌هێنا و دواتر له رێی تانكه‌ری گه‌وره‌وه نه‌وته‌كه‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و فرۆشتیانه.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و بانده چه‌ندان كه‌لوپه‌لی زۆر تایبه‌ت و نهێنی تایبه‌ت به كونكردنی بۆڕی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌نجامده‌رانیشیان خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و چاوه‌ڕێی دادگایی كردنیان ده‌كه‌ن، تا حوكمی یاسایان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت.
هــ. ر
AM:08:52:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت