چوار هاوڵاتی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كوشت
وێستگه نیوز ـ
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا چوار هاوڵاتی كورد له شاره جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتاییان به ژیانی خۆیان هناوه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019، كچێكی لاوی خه‌ڵكی ئورمیه به ناوی شیوا سلێمانی به هۆكارێكی نادیار خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش لاوێكی كامایرانی به ناوی سامان باجاڵانی، كه ته‌مه‌نی 28 ساڵ و باوكی دوو مندڵیش بووه، به هۆی هه‌ژاری و نه‌دارییه‌وه له شاری ئیسفه‌هان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش لاوێكی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كانی كووزه‌ڵه‌ی سنه به ناوی موختاری قه‌وامی زه‌روان، به هۆی هه‌ژاری خۆی هه‌ڵواسیوه.
هه‌روه‌ها، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی هه‌ماڵئاوای سه‌قز به ناوی سدیق مورادی، به هۆی هه‌ژارییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هــ. ر
AM:08:30:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت