خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە عێراق ئەنجامدرا


وێستگە نیوز-

خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە عێراق ئەنجامدرن و هاووڵاتیان داوای هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزاری دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە ژمارەیەك شاری عێراق بە سەركردایەتی رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم دەستی پێكرد، هاووڵاتیانی ناڕازی داوای هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزاری لە حكوومەت دەكەن.

خۆپێشاندانەكە سەرەتا لە شاری نەجەف دەستی پێكرد، دواتر شارەكانی بەغدا، كەربەلا، دیوانیە، میسان، ئەنبار، نەینەوا، بەسرە، واست و زیقاریشی گرتەوە.

خۆپێشاندەران داوای خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی وەكو ئاو و كارەبا دەكەن، هەروەها داوای هەلی كار و دادپەوەری لە دامەزراندندا دەكەن.

خۆپێشاندەرانی ناڕازی شارەكانی عێراق كە لەلایەن كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عێراقەوە دەگوازرێنەوە، بەیاننامەیەكی یەكگرتوویان بڵاوكردەوە و تێیدا دووپات لەسەر بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەكان دەكەنەوە، لە شێوەی ساڵی رابردوو.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم چەند مانگێكە خۆی وەك ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە.

هــ. ب



PM:11:01:19/07/2019








ئه‌م بابه‌ته 3120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت