سوپای پاسداران: ئێوارەی ئەمڕۆ دەستمان بەسەر کەشتییەکی بەریتانیدا گرتوە لە گەروی هورمز
وێستگە نیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە
بەرتیانییەکەی لەگەروی هورمز پشتراستکردەوە.
ئەمشەو هەینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند
"ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دەستمان بەسەر کەشتییەکەی نەوت هەڵگری بەریتانیدا گرتوە
لە گەروی هورمز".
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشداوە "هێزەکانمان
کەشتییەکەیان رادەستی رێکخراوی دەریا و بەندەرەکانی ئیران گرتوە بە مەبەستی
لێکۆڵینەوە.
هاوکات دوێنێ پێنج‌شەممە هیزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتیەکی
نەوت هەڵگری بیانی‌دا له كه‌نداو گرتووه کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە
دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتووە.
جێی ئاماژەیە
لە چەند ڕۆژی رابردوشدا لەمەوبه‌ریش کەشتیەیکی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرەو سوریا
دەڕۆیشت لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا لە دوو رۆژی رابردوودا تەواوی
تیمە کەشتیوانیەکە ئازادکران.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاندوە "پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه و تیمه كه‌شتیوانییه‌كه‌ی ئازاد
بكات كه له كه‌نداودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەوەشی وتوە "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌توندی
سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌شتییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له گێچه‌ڵپێكردنی
كه‌شتییه‌كان و ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ هاتووچۆ له گه‌رووی هورمز و چوارده‌وری
ده‌كات".
هــ. ب
PM:09:25:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت