باکوری کوردستان.. بەهۆی وەرگەرانی پاسێکەوە 17 پەنابەر گیانیان لەدەستداو 50 پەنابەریش بریندار بوون


وێستگە نیوز-
بەهۆی وەرگەرانی پاسێکەوە لەشاری وانی باکوری کوردستان 17 پەنابەر گیانیان لەدەستدا و 50 پەنابەریش بریندار بوون.

ئەمرۆ هەینی بەهۆی وەرگەرانی پاسێکەوە لەشاری وان 17 پەنابەر گیانیان لەدەستداو 50 پەنابەری دیکەش بریندار بوون ئەم روداوە بەهۆی خێرایی شۆفێرەکەوە بووە و ئەو پاسەی لە وان وەرگەڕا، هیچ پەنابەرێكی كوردی تێدا نەبووە.

ئەو پاسەی كە لە پارێزگای وانی توركیا وەرگەڕا و لەكۆی ئەو 67 پەنابەرەی هەڵیگرتبوون17 کەسیان بوونە قوربانی.

کوردە شایان نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ کاروباری پەنابەران سەبارەت بەوەی ئایا هیچ كام لەو پەنابەرانە كوردن یاخودنا رایگەیاندوە "هیچ كوردێك لەو پەنابەرانە كورد نین و خەڵكی وڵاتانی ئەفغانستان و بەنگلادش و پاكستان بوون".
هــ. ب


PM:08:07:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت