توركیا بۆردوومانی برادۆست دەکات

‌وێنە... فڕۆکەی جەنگییەکانی سوپای تورکیا

وێستگە نیوز-
سوپای توركیا لەڕیگای هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانیەوە بە چڕی بۆردوومانی چەند گوندێكیان لە دەڤەری برادۆست كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا بەهێلیكۆپتەری جەنگی بەچڕی گوندەكانی خەلیان و سیران-یان لە دەڤەری برادۆست بۆردوومان كرد.

بەهۆی بۆردوومانەكەوە ئاگر لە ناوچەكە بەربووە.
هــ. ب



PM:07:33:19/07/2019






ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت