پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هێرشکرنە سەر گەشتیارانی کورد لە تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگە نیوز-
  لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشکردنە سەر کوردێک لە تورکیا، بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراویکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئیدانەی هەر جۆرە ڕەگەزپەرستییەک و دەست بەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەو هۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن".

ەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە لە شاری ترابزۆنی توركیا دوای ئەوەی ژمارەیەك گەشتیاری هەرێم ویستبوویان بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، لەلایەن توركە رەگەزپەرەستەكانەوە بە توندی هێرشیان كرابووەسەر و لێیان درابوو و دواتریش ٩ لە گەشتیارە کوردەکان دەستگیرکران لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە و هەروەها ٤١ گەشتیارەکەی دیکەش سەرجەمیان دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کرانەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش راگەیاندراوێکی لەسەر ئەو روداوە بڵاوکردەوە  و نیگەرانی سەرۆکی حکومەتی راگەیاند و وتیشی "لەهەوڵی ئازادکردنی ٩ گەشتیارە کوردەکەداین".

هــ. ب



PM:06:44:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت