گەشتیارە کوردەکان لە تورکیا ئازادکران


وێستگە نیوز-
ئەو ٩ گەشتیارە کوردەی لە تورکیا دەستگیرکرابون ئازادکران.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرجەم گەشتیارە کوردەکانی تورکیا ئازادکران". 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە لە شاری ترابزۆنی توركیا دوای ئەوەی ژمارەیەك گەشتیاری هەرێم ویستبوویان بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، لەلایەن توركە رەگەزپەرەستەكانەوە بە توندی هێرشیان كرابووەسەر و لێیان درابوو و دواتریش ٩ لە گەشتیارە کوردەکان دەستگیرکران لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە و هەروەها ٤١ گەشتیارەکەی دیکەش سەرجەمیان دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کرانەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش راگەیاندراوێکی لەسەر ئەو روداوە بڵاوکردەوە  و نیگەرانی سەرۆکی حکومەتی راگەیاند و وتیشی "لەهەوڵی ئازادکردنی ٩ گەشتیارە کوردەکەداین".

هــ. ب





PM:05:15:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو