خۆبەڕێوبەریی شەنگال: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق هاوڵاتیانی مەخمور بپارێزن


وێستگە نیوز-
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال رایدەگەێنێت "پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق لەدژی هێرشەکانی سەر مەخمور بێنە دەنگ و هاوڵاتیانی کامپەکە بپارێزن".

غەزال ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، لەسەر هێرشەکانی سەر مەخمور و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق دەکات، کە دژی هێرشەکانی سەر پەنابەران بێنە دەنگ و رایگەیاندوە "هێرشی سەر مەخمور شەرمەزار دەکەین، خەڵکی مەخموریش وەک شەنگالییەکان لەسەر خاکی خۆیان کۆچبەر بوون، ئەمڕۆ مەخمور داگیر بکرێت، سبەی شەنگال داگیر دەکرێت، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق هاوڵاتیانی کامپەکە بپارێزن".

غەزال، رەشۆ ئاماژەی بەوەدا "دەوڵەتی تورک چەندین جار هەڕەشەی لە شەنگال کردووە، ئێمە دەڵێین شەنگال هەرگیز لە بەرامبەر دوژمن مل کەچ ناکات و بەرخۆدان دەکات".

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، بانگی لە حکومەتی عێراق کرد، کە سەروەریی عێراق بپارێزێت و ڕێگە لەو هەڕەشانە بگرێت.

هــ. ب



PM:04:55:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت