فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومان كرد
وێستگه نیوز –
له ئه‌نجامی بۆردوومانكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای ئامرلی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه، دوو چه‌كدای حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ته‌مموزی 2019 یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنی رایگه‌یاند كه له سه‌عات 1:50 ده‌قیقه و 2:20 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو بۆردوومانی سه‌ربازگه‌ی شه‌هیدانی له ناوچه‌ی ئامرلی سه‌ر به لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه.
یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنی ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون".
PM:03:37:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت