كاسبكارێكی كورد له ئه‌هواز كوژرا
وێستگه نیوز –
رێكخراوێكی بواری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه كاسبكارێكی كورد له شاری ئه‌هوازی باشووری ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـلـه و كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019 "هێزه ئینتزامییه‌كانی جێگیر له بازگه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی شاری ئه‌هواز ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد كردووه و شۆفێره‌كه‌یان كوشتووه".
ئه‌و رێكخراوه ده‌ڵێت: "ئه‌و كاسبكاره‌ی كوژراوه ناوی (میلاد فه‌تحی)یه و خه‌ڵكی كامیارانه و خێزانداره و باوكی منداڵێك بووه".
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو راشیگه‌یاند كه ئه‌و كاسبكاره كورده به گومانی هه‌ڵگرتنی كاڵای قاچاق ته‌قه‌ی لێكراوه.
AM:09:45:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت