وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی به قۆناخێكی گرنگ ناوده‌بات
وێستگە نیوز-
ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پیرۆزبایینامهكهیدا رایگەیاندوە "له كاتێكدا كه كوردستان و عێراق له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی نیشتمانی دان، ده‌ستبه‌كاربوونی ئێوه قۆناخێكی گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌رێم بۆ سه‌ر رێگای ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ئێوه پێكتانهێناوه، به‌رپرسیاریەتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه كه به‌رده‌وامی بدات به‌و ریفۆرمانه‌ی كه وه‌ڵامی خواستی خەڵكی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ستیان پێكردووه. ده‌زانم كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌جێبگه‌یه‌نن".
لۆدریان له په‌یامه‌كه‌یدا وتوشیەتی "راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كاته هه‌ره سه‌خته‌كانی جه‌نگی دژی داعش، ئێوه رۆڵێكی گرنگتان هه‌بوو له سه‌ركه‌وتن له دژی به‌ربه‌ریه‌تی جیهادی، فه‌ره‌نسا ده‌زانێت كه قه‌رزاری قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و تێبینی ئه‌وه‌م كردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ههمههانگییهی كه هه‌یه له نێوان هێزه‌كانمان كه وڵاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه هاوپه‌یمانێكی وه‌فادار و متمانه پێكراو و به‌هێزی هه‌یه، هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێشكه‌وتوانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژه فه‌ره‌نسا و كوردستانی عێراق پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئەوەشی وتوە "هیواخوازم كه بتوانین له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه كاربكه‌ین بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌ی كه خه‌ڵكان له‌یه‌كتری نزیك ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك بواره‌كانی ئابووری و كه‌لتووری و په‌روه‌رده".
ژان ئیڤ لۆدریان له كۆتایی نامەكەیدا نووسیویەتی "ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی كه له‌منتان كرد له هه‌ولێر له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها پێشتان رابگه‌یه‌نم كه زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه له داهاتوودا پێشوازی له به‌ڕێزتان بكه‌م له پاریس، رێزدار جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا بكه‌ن له ستایشی بێپایانم".
هــ. ب
PM:11:51:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت