تاجه‌كه‌ی له‌پێناودا دانا و دواتر سێ به سێ ته‌ڵاقیدا
ئۆلسانا و شا محەمەدی پێنجەم
وێستگه نیوزـ
میدیا ناوخۆییه‌كانی مالیزیا باس له جیابونه‌وه‌ی شا محه‌مه‌دی پێنجه‌م، پادشای پێشوی ئه‌و وڵاته و شاجوانه‌كه‌ی روسیا به‌ناوی ئۆكسانا ڤیڤۆدینا ده‌كه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ورده‌كاریی جیابونه‌وه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی نیوستریت تامیز-ی مالیزییه‌وه وه‌رگرتوه و ئاشكرایكردوه كه جیابونه‌وه‌ی نێوان پادشای پێشوو و شاجوانی روسیا له كۆتاییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی رابردودا بووه و وێنه‌یه‌كیش له به‌ڵگه‌نامه‌ی جیابونه‌وه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیابونه‌وه‌كه، شا محه‌مه‌دی پێنجه‌م له 22ی حوزه‌یرانی 2019، ئۆكسانا-ی سێ به سێ ته‌ڵاق داوه، ئەوەش لەکاتێکدایە پادشا منداڵێکی لە ئۆکسانای تەمەن 25 ساڵ هەیە و نەشزانراوە هۆکاری جیابونەوەکەیان چییە.
له مانگی كانونی دووه‌می 2019، شا محه‌مه‌دی پێنجه‌م، پادشای پێشوی مالیزیا كه ئه‌وكات پادشای وڵاته‌كه‌ی بوو، دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكسانا، ده‌ستبه‌رداری تاجی شاهانه و پۆسته‌كه‌ی بوو، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاربوو له‌دوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته له به‌ریتانیا، پادشا واز له ته‌ختی پادشایه‌تی بهێنێت له‌كاتێكدا كه هێشتا دوو ساڵ بوو ببوه شای وڵات.
له مالیزیا سیستمێكی ناوازه بۆ حوكمڕانی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر 9 ناوچه‌دا دابه‌شكراوه و هه‌موویان له‌ژێر فه‌رمانی سوڵتاندان، هه‌ریه‌كه‌ش له‌و ناوچانه پادشای خۆیان هه‌یه و ماوه‌ی 5 ساڵ حوكمڕانی ده‌كات.
ناوی ته‌واوی محه‌مه‌دی پێنجه‌م، ته‌نكۆ محه‌مه‌د فارس بیترا، كوڕی سوڵتان ئیسماعیل بیترا-ی، شا محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 49 ساڵه، له 6ی تشرینی یه‌كه‌می 1969 له‌دایكبووه و به گه‌نجترین پادشاكانی مالیزیا له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه داده‌نرێت.
ئه‌وكاته‌ی شا محه‌مه‌د ته‌ختی پادشایه‌تی و سوڵتانی گرته‌ده‌ست، هاوسه‌رگیریی نه‌كردبوو، هه‌میشه خۆی به ئه‌سپ و پشیه و مریشك و باڵنده‌كانییه‌وه خه‌ریك ده‌كرد، له‌ناو خه‌ڵكیشدا خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو به‌وپێیه‌ی هاوكاریی خه‌ڵكی زۆر كردوه و یه‌كڕیزیی له‌نێوان گه‌له‌كه‌ی به‌دیهێناوه، به‌وه‌ش ناسراوه كه ژیانێكی ته‌ندروستی به‌ڕێكردوه و كه‌سێكی ساده‌ش بووه و هه‌رگیز روكه‌شێكی وای پیشان نه‌داوه كه زۆر خۆشگوزه‌رانه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پابه‌ندیش بووه به ئایین و وه‌ك موسڵمانێك هه‌میشه سه‌ردانی مزگه‌وتی كردوه.
شا محه‌مه‌دی پێنجه‌م بڕوانامه‌ی خوێندنی ئیسلامی و دیپلۆماسیی له كۆلێژی سان كرۆس له زانكۆی ئۆكسفۆرد و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌یه.
PM:10:03:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت