ئەمریکا بە فەرمی تورکیای لە پرۆژەی ئێف-٣٥ دەکرد


وێستگە نیوز-
کۆشکی سپی رایدەگەێنێت "وڵاتەکەی تورکیای لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ خستووەتە دەرەوە و تورکیای لە بەدەستهێنانی ئەو فڕۆکانە بێبەش کردووە".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کۆشکی سپی لەڕاگەیندراوێکی فەرمیی رایگەیاند "ئەمریکا لەسەر کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس-٤٠٠ دەوڵەتی تورکی لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف-٣٥ خستووەتە دەرەوە و چیتر مەحاڵە بەشداریی لەو بەرنامەیە بکات، تورکیاش بە توندیی وەڵامی ئەمریکای دایەوە".

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە "تورکیا بە کڕینی سیستمی ئێس-٤٠٠، بەڵێنەکانی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لەسەر دەستپارێزیی لە کڕینی سیستمە ڕوسییەکان پێشل کردووە".

کۆشکی سپی لەکاتێکدا دەوڵەتی تورکی لە کڕینی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ بێبەش کردووە، کە پێشتر بڕیاری دابوو فڕۆکەوانان و تەکنیککارانی تورک کە لە ئەمریکا خەریکی پەروەردەن تا کۆتایی ئەم مانگە خاکی ئەمریکا جێبهێڵن.

هاوپەیمانێتی ناتۆ-ش پێشتر لەسەر کڕینی ئەو سیستمە نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو، هەروەها چەندین جار هۆشداریی دابووە دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاندبوو کە سیستمە ڕوسیەکان لەگەڵ سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕۆژئاوا نەگونجاوە.

لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندوە "داوا لە ئەمریکا دەکەین لەو هەڵەیەی پاشگەزبێتەوە کە زیانێکی بێ قەرەبوو لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا و تورکیا دەدات و دەبێتە هۆی برینێک کە بەهیچ شێوەیەک ساڕیژ ناکرێت".

لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف-٣٥ی ئەمریکا هەریەکە لە وڵاتانی؛ بەریتانیا، ئیتالیا، کەنەدا و ئەوسترالیاش بەشدارن و پشێتر تورکیاش بەشداربووە.

هــ. ب




PM:09:55:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت