ئه‌مریكا داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه ئازاد بكات كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه و تیمه كهشتیوانییهكهی ئازاد بكات كه له كه‌نداودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا كه بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز نێردراوه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌شتییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له گێچه‌ڵپێكردنی كه‌شتییه‌كان و ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ هاتووچۆ له گه‌رووی هورمز و چوارده‌وری ده‌كات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كۆماری ئیسلاكی ئێران رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌سه‌ر نهوتگوێزهرهوهیهكدا گرتووه كه "له كه‌نداوه‌وه نه‌وت به قاچاغ ده‌گوازێته‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: "پێویسته ئێران ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كاره نایاساییه‌ی بێت و نهوتگوێزهرهوهكه ئازاد بكات".
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری بیانی‌دا له كه‌نداو گرتووه.
ته‌له‌فزیۆنه‌كه راشیگه‌یاندووه، كه‌شتیه دهسبهرگیراوهكه یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وتی له دوورگه‌ی لارك له كه‌نداوی فارس هه‌ڵگرتووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی ئێرانی كه به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆیشت له لایه‌ن به‌ریتانیاوه له گه‌رووی جه‌به‌لتارق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له دوو رۆژی رابردوودا ته‌واوی تیمه كهشتیوانیهكهی ئازادكران.
PM:08:55:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت