33 پارچه له گه‌ده‌یدا ده‌رهێنرا
کەلوپەلەکان
وێستگه نیوزـ
كه‌لوپه‌لی سه‌رتاشین و چه‌قۆ و ده‌ڕنه‌فیز، ئه‌مانه له گه‌ده‌ی گه‌نجێكی هندیدا ده‌رهێنرا دوای ئه‌وه‌ی ئازارێكی زۆر له سكیدا دروست بوو.
یۆگیش ساكورن گه‌نجێكی خه‌ڵكی هندستانه و دوای ئه‌وه‌ی براوه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ پكشنین، ده‌ركه‌وتووه كه 33 پارچه کەلوپەلی تیژ و پلاستیك له گه‌ده‌یدا بووه، بۆیه پزشكه‌كان بڕیاریانداوه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكه‌ن.
دایكی كوڕه‌كه كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه به پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی چاتاپور-ی له هندستان راگه‌یاندوه كه كوڕه‌كه‌ی هه‌رچیی به‌رده‌ست بكه‌وتایه ده‌یخوارد، به‌ڵام پێیان سه‌یر بووه خواردنه‌كه‌ی بگاته ئاستی قوتدانی چه‌قۆ و كه‌لوپه‌لی سه‌رتاشین.
پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندوه كه سیستمی خواردنی كوڕه‌كه‌ی تێكچووه و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه هه‌رچی ده‌ست بكه‌وێت بیخوات، هاوكات له‌روی ده‌رونیشه‌وه، فه‌رمانه‌كانی مێكشی تێكچووه، بۆیه ده‌بێت دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش له رووی ده‌رونییه‌وه هاوكاری بكرێت تا بخرێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
PM:08:02:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت