عه‌بدولمه‌هدی: ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
عادل عەبدولمەهدی و رەجەب تەیب ئەردۆغان
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر كوژرانی جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجامدا و وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر نێرده‌ی دیپلۆماسیی وڵاتان، جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و روداوه كار له په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ناكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به روداوه‌كه‌ی دوێنێ شاری هه‌ولێر و كوژرانی جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا ئه‌نجامدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاویكرده‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌وه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ره‌خۆشیی خۆی گه‌یاندوه‌ته سه‌رۆك كۆمار و كه‌سوكاری قوربانیانی كونسوڵخانه و گه‌لی توركیا.
به‌پێی نوسینگه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی به ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندوه كه عیراق شانازی به په‌یوه‌ندیی نێوان عیراق و توركیاوه ده‌كات و په‌رۆشه بۆ پاراستنی ئاسایشی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عیراق، هاوكات هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كیشی بۆسه‌ر ئه‌و نێردانه ره‌تكردوه‌ته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندوه: "ئه‌و جۆره تاوانانه كارناكاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی برایه‌تی و قوڵی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ" و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و مه‌به‌ستیانه كه تاوانباران بدۆزنه‌وه و بیانده‌نه دادگا تا سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك كۆماری توركیا ستایشی حكومه‌تی عیراق كردوه بۆ چاودێریكردنی ورده‌كاریی ئه‌و روداوه "تیرۆرستی"یه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی.
ئه‌ردۆغان به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی راگه‌یاندوه: "تیرۆر له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابێت و هه‌ردوو وڵاتیش به‌رده‌وام له هاوكارییه‌كانیان له‌دژی تیرۆر شانبه‌شانی گه‌شه‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر روادوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژران و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بوو كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی (ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەرستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێ‌کرا و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌دوای روداوه‌كه‌ش سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشه‌كه‌ی کرد و رایگەیاند، رێگه ناده‌ن ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆزبکرێت. به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه.
لە راگەیه‌دراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "به توندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاوڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردوەته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه".
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه: "له‌کاتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌که ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".
PM:06:35:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت