پاسێكی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له توركیا وه‌رگه‌ڕا و قوربانیی لێكه‌وته‌وه
وێنە..ئاژانسی ئەنادۆڵ
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی بچوکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له توركیا كه ژماریه‌ك په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو، 15 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی دۆغان-ی توركیا بڵاویكردوه‌وه كه روداوه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019 له پارێزگای وان له نزیك سنوره‌كانی نێوان توركیا و ئێران رویداوه و په‌نابه‌ره‌كان له‌و سنوره‌وه ویستویانه به نایاسایی بچنه خاكی توركیاوه.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای وشكانی وان-ئۆزاڵپ له نزیك ناوچه‌ی ئه‌رچه‌كی شارۆچكه‌ی ئیپێكیۆڵو رویداوه كه شۆفێری مینی پاساكه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه له پاسه‌كه كه په‌نابه‌ری نایاسایی تێدابووه و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانییه‌وه 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:05:20:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت