به‌ڤیدیۆ..تره‌مپ له‌ناو كۆمه‌ڵێك كچ ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی جیهان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌رشیفی كه‌ناڵی NBCیه‌وه وه‌رگیراو و تیایدا سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ملیاردێرێك به‌ناوی جێڤری ئیبشتاین ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی كه‌نامۆیه ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ تەماشای كۆمه‌ڵه كچێك دەکات كه له‌لای ملیاردێره‌كه‌ن و پەنجیان بۆ راده‌كێشێت، ئێستاش ئه‌و ملیاردێره به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانی كچانی هه‌رزه‌كار بۆ خزمه‌تگوزاری سێكسی ده‌ستگیركراوه.
مێژووی گرته ڤیدیۆییه‌كه بۆ ساڵی 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تایبه‌ته به به‌رنامه‌ی Faith Daniels و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا كه له‌وكاته‌دا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی تازه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناوبانگی ده‌ركردوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دۆستایه‌تیی نێوان تره‌مپ و ملیاردێره‌كه به‌ناوی ئیبشتاین ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ده‌شوترێت ئێستا تره‌مپ هه‌وڵی خۆ دورخستنه‌وه له‌و ملیاردێره ده‌دات به‌تایبه‌ت كه چه‌ند مانگێكه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گێچه‌ڵكردن به كچانی هه‌رزه‌كار ده‌ستگیركراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا تره‌مپ به دڵخۆشییه‌كی زۆره‌وه له‌ناو چه‌ند كچێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌وارگه‌ی مارلاگۆ له ولایه‌تی فلۆریدا له‌گه‌ڵیاندایه.
نامۆیی ده‌ركه‌وتنی تره‌مپ له‌وه‌دایه كه واده‌رده‌كه‌وێت تره‌مپ ئاماژه بۆ كچه‌كان بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ملیاردێره باسیان بكات یان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ملیاردێره‌كه‌دا تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2008 پاره‌ی به چه‌ندین كچی هه‌رزه‌كار داوه بۆئه‌وه‌ی بۆ كاری سێكسی بازرگانیان پێوه بكات و دواتریش ملیاردێره‌كه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه سێكسیانه‌ی به كه‌سانی دیكه فرۆشتوه‌ته‌وه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا ملیاردێره‌كه دانی به‌و تاوانه‌یدا ناوه و تۆمه‌ته‌كانی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه.
PM:03:43:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت