ئۆجەلان داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات
عەبدوڵا ئۆجەلان
وێستگه نیوز ـ
ھەدەپە ئاشكرای دەكات، چوار نامەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بۆ ھاتووە كە لە ھەرچواریاندا داوای دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەكات.
سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، سەرۆك كۆمار لە دەستپێكیدا بە درووشمەكانی مافەكانی مرۆڤ و یەكسانی و ئازادی دەردەكەوت، بەڵام دوایی پاشەكشەی كرد و لەگەڵ مەھەپە ھاوپەیمانێتی پێكھێنا.
تەمەللی ئاماژەی بەوەش كرد، توركیا پێویستی بە دەستپێكردنەوەی بەپەلەی پرۆسەی ئاشتی ھەیە، عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە چوار نامەدا كە بۆ ھەدەپەی ناردوون داوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەكات.
ھەدەپە داواش دەكات، پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی توركیا تاووتوێ بكەن و رێكبكەون، داواش لە پەرلەمان دەكات نەچێتە پشوو تا چاكسازی دادوەری پەسەند دەكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی توركیا به چڕی بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه به‌و بۆردومانانه شه‌هید بوون.
هــ. ر
PM:02:20:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت