منداڵێكی دیكهی ئێزدی له سرویا دۆزرایهوهو گهڕێندرایهوه بۆ ههرێمی كوردستان
منداڵە ئێزدییەکە
وێستگه نیوز ـ
منداڵێكی دیكهی ئێزدی رفێندراوی دهستی داعش، له سوریا دۆزرایهوه و له لایهن مامێكییهوه گهڕێندرایهوه بۆ ههرێمی كوردستان.
حوسێن قاییدی، بەڕێوهبەری نووسینگەی رزگاربووانی دەستی داعش لە دهۆك، به میدیاكانی نزیك له پارتی راگەیاند: "ئەمڕۆ منداڵێکی ئێزدی بە ناوی (هـ. ف. ح.) تهمهن 11 ساڵ لە دوای رزگاربوونی گەیشتەوه هەرێمی کوردستان".
ئهو منداڵه پێنج ساڵ بهر له ئێستا و لە 3ی ئابی 2014، لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندی (تەل قەسەب)ی سەر بە شنگال، لە لایەن داعشەوە رفێندرابوو.
حوسێن قاییدی، ئهوهشی وتووه، لە دوای ئەوە کە خێزانەکەی (هـ) رفێندرا، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال بەرەو سوریا راگوێزران، لەوێ داعش مەشق و راهێنانی سەربازی بەو منداڵه و دەیان منداڵی دیکەی ئێزدی کردبوو.
وتیشی: " لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ئیدلیبی سوریا گیراوە، وێنەی (هـ.) دهركهوتووه و لە دوای هەوڵەکانمان، توانیمان سەبارەت بە شوێنەکەی زانیاری پەیدا بکەین، لە دوای ساڵێک لە دۆزینەوەی شوێنی ئهو منداڵه، (حوسێن حەسەن) کە دەبێتە مامی (هـ.) دەچێتە سوریا و برازاکەی لەو کەسە وەردەگرێتەوە و لە وێشهوه روویان له توركیا كرد و ئەمڕۆ گەیشتنەوە هەولێر".
بەرێوەبەری نووسینگەی رزگاربووانی دەستی داعش، ئەوەشی دیارکرد، تا ئێستا سێ ههزار و 477 کەس لە ژن و منداڵ و پیاوی کوردی ئێزدی لە دەست داعش رزگاربوون و پرۆسەکە هێشتا بەردەوامە.
هــ. ر
PM:01:18:18/07/2019
ئهم بابهته 1428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت