نادیه موراد لە کۆشکی سپی داوای لەترەمپ کرد چاوێک بە ژیانی ئێزدیەکاندا بخشێنێتەوە
نادیە موراد و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی
وێستگه نیوز ـ
لە ئۆفیسی خۆی لە واشنتن ترەمپ پێشوازی لە قوربانیانی دەستی گرووپە چەکدارییەکان کرد و نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبلی ئاشتیش لەوێ ئامادەبوو. نادیه موراد سكاڵای خۆی له كوردستان و عیراق بردە لای ترهمپ و داوایلێکرد لەگەڵ هەردوولا قسەبکات بۆ ئەوەی وەک ئەو دەڵێت، بتوانن بڕۆنەوە زێدی خۆیان.
نادیە موراد، رووبەڕوو پەیامی خۆی بە سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند و وتی: "دۆخی ئێمە تەنیا داعش نییە، ژیانمان لە مەترسیدایە و خەڵکەکانمان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، ئێستا داعش نهماوه بهڵام ناتوانین بگهڕێینهوه چونكه حكومهتی كوردی و حكومهتی عیراق دژی یهكدی شهڕدهكهن لهسهر ئهوهی كێ كۆنتڕۆڵی ناوچهكهم دهكات".
نادیە موراد باسی لە خراپی رەوشی ئێزدییەکان بۆ ترەمپ کرد و سوپاسیشی کرد ئەو کۆبوونەوەیەی بۆ کەسانی چەوسێندراو بە دەستی گرووپە چەکدارەکان سازکردووە، له بهرانبهردا ترەمپیش پەیمانی بە نادیە موراددا چاو بە دۆخی ئێزدییەکان بخشێنێتەوە.
نادیه موراد له درێژهی قسهكانیدا كه به ئینگلیزی قسهی بۆ ترهمپ دهكرد وتی: "پاڵپشتییهكی زۆر له سهرۆكی فهرهنسا ماكرۆن وهردهگرین، فشارێكی زۆر دهخاتهسهر حكومهتی عیراق و كوردستان تا یارمهتی كهمینهكان بدات، تا ئێزدییهكان له نیشتمانی خۆیان بمێننهوه بهڵام هێشتا ئێمه كۆچ دهكهین تا شوێنێكی ئارام بۆ ژیان بدۆزینهوه. هیوادارم بتوانیت تهلهفۆن یاخود شتێك بۆ حكومهتی كوردستان و عیراق بكهیت".
دەقی گفتوگۆکەی نادیە موراد و دۆناڵد ترەمپ
خەڵکەکەم ناتوانن بگەڕێنەوە، ئێمە ملیۆنێک کەس نین، ئێمە تەنیا نیو ملیۆن کەسین. نزیکەی 95 لەسەدای ئێزدییەکان هەڵاتن بۆ ئەڵمانیا و رێگەیەکی مەترسیداریان بڕی. ئێمە نەمانویست ببینە پەنابەر، بەڵام شوێنێکی سەلامەتمان دەستناکەوێت. ئەمە هەمووی بەسەر ئێمەدا هات. دایکمیان کوشت، شەش برای منیان کوشت. بەجێمان. (ترەمپ: ئێستا لەکوێن؟) هەموویانی کوشت. من هێشتا شەڕ لەپێناو ئەوە دەکەم بەسەلامەتی بژیم. تکایە شتێک بکە. ئەمە تەنیا یەک خێزان نییە. (ترەمپ: باش شارەزای ئەو ناوچەیەم کە تۆباسی دەکەی) نیو ملیۆن کەسین. ئەمە پەیوەندی بەتەواوی کۆمەڵگەکەوە هەیە. (ترەمپ: زۆر چاکە، بەوردی سەیری ئەم بابەتە دەکەین)، زۆر سوپاس بەڕێز ترەمپ. (ترەمپ: نۆبلت وەرگرتووە، ئەمە شتێکی نایابە، خەڵاتی نۆبلیان بۆچی بەتۆ بەخشیوە؟ دەتوانی بۆمانی روون بکەیتەوە.) بۆچی پێمدرا؟ دوای هەموو ئەو شتانەی بەسەرماندا هات. من کۆڵم نەدا. دەمەوێ هەموو لایەک بەروونی بیزانن، داعش دەستدرێژی کردە سەر هەزاران ژنی ئێزدی. ئەمە یەکەمجارە ژنێک لە عێراق بچێتە دەرەوەو باس لەوە بکات کە بەسەریدا هات. (ترەمپ: بەڕاست؟ یەکەمجارە؟ تۆ هەڵاتی؟) من هەڵاتم، چیدی ئەو ئازادییەم نەماوە. نازانین ئاخۆ داعش ئێستا هەموویانی کوشتووە یان لە زینداندان، بەڵام دەزانین ژمارەیان 3 هەزار ئێزدین، خوشکەزا و برازاو بووکەکەشمانی تێدایە. سێ ساڵ بەر لە ئێستا بووکەکەمان پەیوەندی پێوەکردین و گوتی لە سووریاین. ئێستا هیچ شتێک لەسەر ئەوان نازانین. (ترەمپ: سەیری دەکەین، سەیری دەکەین).زۆر سوپاس
هــ. ر
AM:10:32:18/07/2019
ئهم بابهته 4364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت