ناسنامهی كارمهنده كوژراوهكهی كونسوڵخانهی توركیا ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز ـ
ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر کوژرا ناوی عوسمان کۆسە- یە و دانیشتوی شاری مێرسینی تورکیایە.
میدیاکانی تورکیا، بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی تورکیا کە لە رووداوەکەی دوێنێی هەولێر کوژرا ناوی عوسمان کۆسەیە و تەمەنی 36 ساڵ بووە و خێزانداربووە و باوکی دوو منداڵ بووە.
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە، عوسمان کۆسە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا ژیاون و لە ئێستادا ئاڵای تورکیا لەسەر ماڵەکەی هەڵکراوە و خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە.
بەپێی قسەی کەسوکاری ناوبراو، تا ئێستا بڕیار نەدراوە لە کوێ بنێژرێت.
ئەمەش لە کاتێکدا، نیوەڕۆی دوێنێ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کوژران و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار و دواتر ئەمشەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هــ. ر
AM:10:05:18/07/2019
ئهم بابهته 9192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت