دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر _ موسڵ ته‌قینه‌وه
دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر _ موسڵ ته‌قینه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له هه‌ولێر ئاگریان گرت و دواتر ته‌قیونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به وێستگه نیوز راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لیوای 1ی زێره‌ڤانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نزیك عه‌لوه‌ی شاره‌كه - رێگای موسڵ، ئاگریان گرت و ته‌قینه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هۆكاری روودانی ئاگره‌كه شۆرتی كاره‌با بووه و دواتر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
هــ. ر
AM:09:31:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت