باڵیۆزی به‌ریتانیا: پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق رایگەیاند، كە جەنگی دژە تیرۆر لە عیراق كاریگەری نەرێنی زۆری هەبووە و باسی لەوەشكرد كە جەختیان لەپەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كردوه‌تەوە و پشتیوانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەش دەكەن بۆ ناوچە جێناكۆكەكان.


لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا جۆن ویلێكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عیراق باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، باسی له‌وه‌شكرد ده‌كات، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی دیموكراسین له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق، راشیگه‌یاند: هێشتا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر عیرارق ماوه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ سووننه‌ نیشینه‌كان، به‌ریتانیا هاوپه‌یمانێكی جدییه‌ بۆ رووبه‌رووبووه‌نه‌وه‌ی تیرۆر.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جەنگی داعش كاریگەری  گه‌وره‌ و نەرێنی هەبوو له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ له‌ عیراق، به‌تایبه‌ت بواری مرۆیی.

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق، وتیشی: "به‌ریتانیا وڵاتێكی پێشه‌نگه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی مرۆیی، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه‌ نیوز له‌باره‌ی كاركردنیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگیه‌رییه‌كانی دوای جه‌نگ به‌سه‌ر رزگاربووه‌كانی جه‌نگ".

جۆن ویلێكس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و پرسه‌ جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیپێدانی به‌ریتانیاییه‌، ده‌یان پرۆژه‌مان بۆ ئاواره‌كان و رزگاربووانی جه‌نگ خستوه‌ته‌گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت كچه‌ رزگاربووه‌ ئێزیدییه‌كانی ده‌ستی داعش".

جۆن ویلێكس وتیشی: "ئاوەدانكردنەوەی عیراق یەكێك لەو هەوڵانەی پشتیوانی دەكەین و دابینكردنی پێداویستی و خزمەتگوزاری خەڵك كە پرۆسەی لە پێشینەی كارەكانی ئێمەیە و پشتیوانی دەكەین".

باڵیۆزی بریتانیا له‌باره‌ی پشتیوانی‌ بۆ گێرانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆناوچە جێناكۆكەكان وتی: "كاراكردنەوەی هێزەكانی كوردستان و پێشمەرگەی كوردستان و ئەوە پرۆسەی نێوان هەرێم و بەغدایە و پرسێكی پەیوەستە بە ئەوانەوە".

راشیگه‌یاند: "ئێمە پێداگری لەسەر چاكسازییەكان دەكەینەوە بەتایبەتی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تا لە چوارچێوەیەكی نیزامیدا رێكبخرێت و بتوانێت بەرگری لە خاكی كوردستان بكات".

باڵیۆزەكه‌ی به‌ریتانیا لە عیراق باسی لەوەشكرد كە پرسی كەركوك دراوەتە دەستی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەوانیش پشتیوانییەكی بەهێزی هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن بۆ ئەوەی ئەو پرسه‌ یەكلایی بكاتەوە.

هــ. ر


AM:09:18:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو