كۆكایینی له شوێنێكدا شارده‌وه كه‌س به خه‌یاڵیدا نایه‌ت
وێستگه نیوزـ
ئه‌وانه‌ی قاچاغچێتی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، په‌نا بۆ زۆر فڕوفێڵ ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجاره له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا رویدا، كه‌س به خه‌یاڵیدا نایه‌ت.
به‌پێی پۆلیسی ئیسپانیا، كه‌سێك له كۆڵۆمبیاوه به گه‌شتێكی ئاسمانی هاتووه‌ته وڵاته‌كه‌یان و نیو كیلۆگرام كۆكایینی له‌ناو باڕۆكه (قژی ده‌ستكرد)ی سه‌ر سه‌ریدا شاردوه‌ته‌وه.
به‌های بڕه كۆكایینه‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی 30 هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵام دواجار نه‌گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست و له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له‌كاتی پشكنیندا پۆلیس هه‌ستی كرد كه شتێك هه‌یه، چونكه پیاوه‌كه تۆزێك شڵه‌ژابوو، باڕۆكه‌كه‌ی سه‌ریشی زیاد له پێویست له‌سه‌ر سه‌ری ئاوسابوو.
گه‌شته‌كانی نێوان ئه‌مریكای لاتین و وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌و گه‌شتانه‌ن كه زۆرترین گومانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ره، له مانگی حوزه‌یرانی رابردووش‌دا پۆلیسی ئیسپانیا ئه‌ندامێكی وه‌فدی یاوه‌ری گابێر پۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی به‌رازیلی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه بڕێكی زۆر كۆكایینی پێ بووه.
ئه‌ندامه‌كه پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌بووه و به فڕۆكه‌یه‌كی جیا له فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌شتی بۆ ئیسپانیا كردبوو، ئه‌وه‌ش به‌نیازی یاوه‌ریكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كه بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی گروپی 20 به‌نیازبوو له ئیسپانیاوه بۆ ژاپۆن به‌ڕێ بكه‌وێت.
PM:02:39:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت