كۆپییه‌ك له په‌یماننامه‌ی ئاشتیی نێوان میسر و ئیسرائیل ده‌فرۆشرێت
وێستگه نیوزـ
دوای 40 ساڵ له واژووكردنی، كۆپییه‌یه‌كی ئه‌سڵیی ده‌گمه‌نی په‌یمانننامه‌ی ئاشتیی نێوان میسر و ئیسرائیل ده‌خرێته زیادكردنی ئاشكراوه.
به‌رگی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، كه خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتوه، واژوی ئه‌سڵیی ئه‌نوه‌ر سادات، سه‌رۆكی پێشووتری میسر و مه‌ناحیم بیغن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل و جیمی كارته‌ر، ناوبژیوانی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكای له‌سه‌ره و به‌رامبه‌ر 35 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت.
په‌یماننامه‌كه له مانگی ئازاری 1979 له باخچه‌ی كۆشكی سپی واژوو كراوه و 9 وێنه‌ی له‌به‌رگیراوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌شدا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه كردوه له ئاهه‌نگی فه‌رمیی واژوكردندا كۆپییه نافه‌رمییه‌كان له به‌رچاوی كامێرا‌كان واژوو بكه‌ن تا وێنه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل ره‌وانه بكات و بڵاوی بكه‌نه‌وه، بڕیاریشی دابوو رۆژی دواتر كۆپییه فه‌رمییه‌كانی په‌یماننامه‌كه له مه‌راسیمێكی واژوو بكرێن و هه‌ر وڵاته‌ی 3 كۆپی لای خۆی هه‌ڵگرێت.
هێشتا هه‌ر 9 كۆپییه فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه له ئه‌رشیفی هه‌رسێ وڵات‌دا هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام كۆپییه‌كی زیاده له‌و كۆپییه نافه‌رمییانه له‌لای كه‌سێك بووه كه ده‌ڵێت له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1990 كڕیویه‌تی.
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كۆپییه‌ك له‌و په‌یماننامه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی ترساندوه و وایزانیوه كه یه‌كێك له 3 كۆپییه فه‌رمییه‌كه درزاوه، دوای پشكنین بۆ ئه‌رشیفی ده‌وڵه‌ت، نیگه‌رانییه ره‌ویوه‌ته‌وه و دڵنیابوونه‌ته‌وه كه هه‌ر سێ كۆپییه‌كه‌ی لای ئیسرائیل پارێزراون و ده‌ستیان بۆ نه‌براوه.
دوای تێپه‌ڕبونی 40 ساڵیش به‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا ئێستا كۆپییه‌كی ئه‌سڵیی ئه‌و په‌یماننامه‌یه به واژووی ئه‌سڵی هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه‌وه ده‌خرێته زیادكردنێكی ئاشكرا و نرخی یه‌كه‌می به 35 هه‌زار دۆلار ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوا نرخی بگاته 50 بۆ 70 هه‌زار دۆلار.
AM:11:03:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت