ئەنجومەنی سەربازی سودان و ئۆپۆزسیۆن رێککەوتنی سیاسیان واژۆکرد
وێنە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە، RT
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای سەربازی سودان و لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سودان گەیشتنە رێککەوتن
و رێککەوتنامەیەکی سیاسیشیان بۆ واژۆ کرد.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو لایەنی ئەنجومەنی باڵای سەربازی سودان و بەرەی
راگەیاندنی ئازادی و گۆڕانکاری رێککەوتنامەیەکیان واژۆ کرد بۆ بەهاوبەشی بەرێوەبردنی
دەسەڵات بە ئامادەبونی هەردوو
نێوەندگیر نێوەندگیری یەکێتی ئەفریقا و نوێنەری ئەسیوبیا.
رێککەوتنامەکە لەلایەن محەممەد حەمدان دقلو
جێگیر سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی و کە هاوکات فەرماندەی هێزەکانی وەڵامدانەوەی
خێرایە لەگەڵ ئەحمەد رەبیع ئەندامی کۆمەڵەی پیشەوەران و هێزی راگەیاندنی ئازادی و
گۆرانکارییەوە واژۆ کرا.
بەپێی رێککەوتنامەکە "بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەم
حکومەتە کاربەڕێکەرە بەردەوام دەبێت و پەیکەرەیەکی نوێی بۆ دادەنرێت و گۆڕانکاری لە پۆستە
حکومییەکان دەکرێت و بۆ ماوەی سێ ساڵ بە هاوبەشی و بەڕێککەوتن حکومەتی کاربەڕێکەر
بەڕێوەدەبەن.
هەردوو لایەنیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی
هاوبەشدا رێککەوتنامەکەیان راگەیاند و هاوکات رۆژی هەینی داهاتو واتە پاش دوو رۆژی
دیکە تەواوی ئەو رێککەوتنامەیە دەناسێنن.
محەممەد حەمدان دقلو جێگیر سەرۆکی ئەنجومەنی
سەربازی دەربارەی رێککەوتنە رایگەیاند "ساتی ئەم رێککەوتنامەیە زۆر گرنگ و
مێژویی و چەسپێنەرە و ئاشتی دەهێنێت بۆ هەموو گەلی عیراق".
هاوکات محمود لباد نونێنەری ناوبژیکاری ئەفریقی
رایگەیاند "واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی گۆرانکارییەکی گەورە لە سودان
و هەروەها لە کیشوەری ئەفریقا".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 5ی تەمموزی 2019 ئەنجومەنی سەربازی سودان
رایگەیاند "دوای دوو ڕۆژ دانوستان لە نێوان نوێنەرانی ئەنجومەنی سەربازیی و
هاوپەیمانی رکابەرانی دەسەڵات لە خەرتومی پایەتەخت، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر
پێکهێنانی "ئەنجومەنی دەسەڵات" کە کەسانێک لە هەردوولا ئەندامی بن بۆ
ماوەی سێ ساڵ یان زیاتر وڵات بەڕێوە ببات".
دانوستانانەکە، بە چاودێریی یەکێتی ئەفریقا
ئەنجامدرا و سەرئەنجام هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی دەوڵەتێک لە تەکنۆکراتەکان
لەم ماوەیەدا دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت و ئەرکەکانی جێبەجێی بکات و
توندوتیژییەکانی دوای کەوتنی عومەر بەشیر بە شێوەیەکی ڕوون تاووتوێ بکات.
دوای ڕاگەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە گروپێک لە
گەنجان هاتنە سەر شەقامەکانی خارتوم و ڕێپێوانی شادییان ئەنجامدا و دروشمی
"یەکێتی گەل لە ئەنجامدا شاخی زۆرداریی شکاند" وتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی
نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه،
له كانوونی یه‌كه‌می 2018 خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی
له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و
خۆپیشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له‌سه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نی له
باكور و رۆژهه‌ڵاتی سودانه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز
بن عه‌وف جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگریی سودان كوده‌تای به‌سه‌ر عومه‌ر حه‌سه‌ن
به‌شیردا كرد و كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی كرده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور
و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كان.
به لابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر،
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هه‌ینی
12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف، له‌ژێر فشاری شه‌قامدا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سوودان و له‌جێگه‌ی ئه‌ویش عه‌بدولفه‌تاح
بورهان پشكنه‌ری گشتی له سوپای سودان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، به‌ڵێنیدا به‌منزیكانه
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و فیدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستپێبكات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف،
وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش
خانه‌نشین بكرێن.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی
سودان له ساڵی 1944 له‌دایك بووه و ساڵی 1989 به پشتیوانی ئیسلامییه‌كان كوده‌تای
به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌یدا كرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی سودان ناساند
و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
هــ. ب
AM:10:18:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت