ترەمپ: ناچارین داوای تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی F-35 رەتبکەینەوە

‌وێنە... دۆناڵد تڕەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان

وێستگە نیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەێنێت "پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ تورکیا هەیە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەرچەندە بڕیارێکی دادپەروەرانە نییە، بەڵام وڵاتەکەی ناچارە لەسەر ئەوەی داوای تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی F-35 رەتبکاتەوە، ئەویش بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری S-400 لە رووسیا".

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا "کڕینی سیستەمی بەرگری S-400ـی رووسی لەلایەن تورکیاوە باردوخێکی ئاڵۆزی دروست کردوە و لەرابردووشدا پێویستیان بە سیستمی پاتریۆت هەبوو بە ئامانجی بەرگریکردن، بەڵام ئیدارەی باراک ئۆباما رەتیکردەوە پێیان بفرۆشێت، بۆیە لەو بارودۆخەشدا تورکیا ناچاربوو پەنا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری S-400ـی رووسی ببات".

ترەمپ باسی لەوەش کرد "تورکیا داوای 100 فڕۆکەی لە جۆری F-35 کردووە، بەڵام دوای ئەوەی سیستمی بەرگریی مووشەکی لە رووسیا بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ تورکیا هەیە، بەڵام ناچارین لەسەر ئەوەی کە فڕۆکەی F-35 یان پێنەفرۆشین".

هــ. ب




AM:08:37:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت