وه‌زیری بەرگریی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین
وێستگه نیوزـ
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەڵبژێردرا و بوو به یه‌كه‌مین ژن كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بەکۆی 383 دەنگی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا، بە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتییه‌كه هەڵبژێردرا و شوێنی یان کلۆد یانکەر، سەرۆکی ئێستای کۆمیسیۆنەکەی گرتەوە.
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین 1958 لە بەلجیکا لەدایکبووە، ژیانی هاوسه‌ریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە و یەکەمین ژنە کە دەبێتە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و یەکەمین ئەڵمانیشە کە لە 50 ساڵی رابردودا ئەو پۆستە وەردەگرێت.
بڕیارە لە رۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، ڤۆندێر لاین دەستبەکارببێت و شوێنی یان کلۆد یانکەر بگرێتەوە کە لەرۆژی 31ی تشرینی یەکەمدا دەستلە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.
بڕیاریشە لە شوێنی ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، ئاناگرێت كرامپ كارنباوەر، سەرۆكی ئێستای پارتی كریستیان دیموكراتەكان ببێتە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا.
AM:12:05:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت