ئێران چاره‌نوسی كه‌شتییه بێسهروشوێنبووهكهی گه‌روی هورمزی ئاشكراكرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد كه ئه‌و كه‌شتییه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندیی پێوه بچڕاوه، له به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: كه‌شتییه‌كه بیانییه نهوتوگوازهرهوهكه له ئاوه‌كانی كه‌نداودا توشی كێشه‌یه‌كی هونه‌ری بووه و داوای له لایه‌نی ئێران كردوه هاوكاریی بكات.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌و كێشه هونه‌رییه‌وه ئێران به‌هانای كه‌شتییه‌كه‌وه چووه و رایكێشاوه‌ته به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئێران به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌شتییه‌كه‌یان راكێشاوه تا له به‌نده‌ره‌كانی ئێران چاك بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه پنتاگۆن گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتبێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019، ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له گه‌روی هورمز نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و كه‌شتییه دروستكردوه.
ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ئاشكرایكردوه كه كه‌شتییه‌كه به‌ناوی "ریا" ئاڵای په‌نه‌مای به‌سه‌ره‌وه بووه و به گه‌روی هورمزدا به‌ره‌و ئاوه‌كانی ئێران رۆیشتوه، به‌ڵام ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا بچڕاوه و نازانرێت چیی به‌سه‌ر هاتووه.
ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای ریڤینیتیف بۆ داتا و زانیاری بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، ئه‌و كه‌شتییه له چاوی سیستمی چاودێری ون نه‌بووه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی بۆ ئاوه‌كانی گه‌روی هورمز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا بچڕاوه.
PM:10:13:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت