بانگهێشتنامه‌ی زه‌ماوه‌ندێك دوو لا په‌ڕه‌یه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ بانگهێشتكرابون كه‌ بینیان بانگهێشتنامه‌كه‌ دوو لاپه‌ڕه‌یه‌ توشی شۆك بوون، چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ بانگهێشتنامه‌ ئه‌و هه‌موو مه‌رجه‌ی تێدا بێت.

بوكه‌كه‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیایه‌ و بڕیاریدا به‌ وتارێكی دوو لاپه‌ڕه‌یی بانگهێشتی میوانه‌كان بكات و تیایدا هه‌ندێك له‌ رێسا و زۆر شتی دیكه‌ به‌ میوانه‌كان بڵێت كه‌ له‌و رۆژه‌دا ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن.

بانگهێشتنامه‌كه‌ی بوكێ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و تیایدا داوا كراوه‌ كه‌س ئه‌م ره‌نگانه‌ له‌به‌ر نه‌كات: ره‌نگی شه‌مپانیا، ره‌نگی په‌مه‌یی، به‌ڵام رێگه‌ به‌ پۆشینی ره‌نگی سپی دراوه‌.

هه‌ر له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ بوكێ داوایه‌كی سه‌یرتری له‌ میوانه‌كان كردوه‌ و پێی وتون كه‌ ده‌بێت پێش هاتن بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ نان بخۆن، چونكه‌ له‌وێ جگه‌له‌ پێشكه‌شكردنی چوار جۆر بسكیت، هیچ خواردنێك دابه‌ش ناكرێت.

له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌دا هاتووه‌: "تكایه‌ پێش هاتن نان بخۆن، چونكه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نییه‌ و نانی تێدا پێشكه‌ش ناكرێت، ته‌نها چوار جۆر بسكیت نه‌بێت".

له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ بوكێ داوای له‌ میوانه‌كان كردوه‌ ده‌بێت وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه‌ بده‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وا رێگه‌ نادرێت بێنه‌ ناو ئاهه‌نگه‌كه‌ و نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر به‌و ئیمه‌یڵی له‌سه‌ر بانگهێشته‌كه‌ نوسراوه‌ وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه‌، هیچ كورسییه‌كمان بۆت نییه‌ له‌سه‌ر دابنیشیت و ناتوانیت بێیته‌ ئاهه‌نگه‌كه‌وه‌".


PM:06:32:16/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو