شه‌ڕیانه
وێستگه نیوزـ
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا شه‌ڕ و ده‌مه‌بۆڵه‌یه‌كی نێوان خانمه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا بڵاوكرده‌وه كه له‌ناو فڕۆكه‌دا كردویانه.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا باسیان له‌وه كردوه كه توبا بۆیۆكستۆن، خانمه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌یان له ناو فڕۆكه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مێرده بازرگانه‌كه‌ی به‌ناوی ئومۆت ئه‌فیرگن له‌كاتی گه‌شتێكدا بینراون كه توشی ده‌مه‌مه‌بۆڵه بوون.
ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌ڵێن: توبا به مێرده‌كه‌ی وتوه: "به‌سه بێزار بووم لێت"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دروستبونی ئه‌و ده‌مه بۆڵه‌یه تائێستا هه‌ر ده‌نگۆیه و هیچكام له‌و ژن و مێرده پشتڕاستیان نه‌كردوه‌ته‌وه.
PM:05:42:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت