زه‌كه‌ریا له به‌غدایه
وێستگه نیوز –
هونه‌رمه‌ندی كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا له هۆتێلێكی به‌غدای پایته‌ختی عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێكدا ده‌ركه‌وت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا له هۆتێل ره‌شیدی شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێكیدا بینرا.
له‌و كاته‌ی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا له هۆتێل ره‌شیدی شاری به‌غدا بووه، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ گرتووه، دواتر ئۆتۆمبێلێك هاتووه به‌شوێنیدا و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا رۆیشتوون.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له به‌غدای پایته‌خت ببینرێت و له‌م ساڵدا جارێكی تر له به‌غدا بینراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه چوونی زه‌كه‌ریا بۆ به‌غدا بۆ كاری بازرگانی-یه، نه‌وه‌ك كاروباری هونه‌ری.
ئه‌م وێنه‌نانه‌ی كه وێستگه نیوز ده‌ستی كه‌وتوون، رۆژنامه‌نووس شیڤان جه‌باری له‌گه‌ڵیدا گرتوویه‌تی و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه و ساتی بوونی زه‌كه‌ریایه له هۆتێل ره‌شید.
زه‌كه‌ریا له ناوه‌ندی هونه‌ری كوردیدا به "ئیمپڕاتۆر" ناسراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی حه‌وت ئه‌لبوومی گۆرانییه و له ساڵی 2010 دواین ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی "لاپه‌ڕه‌ی سپی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌بووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 2011 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چنار سه‌رباز هه‌ورامی له دوبه‌ی سازكرد و چه‌ندجارێكی دیكه‌ش وێنه‌ی ناوبراو له‌و شاره بڵاو بۆته‌وه و سه‌رباز هه‌ورامی خه‌زوری هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا سه‌رمایه‌دارێكی كورده و چه‌ندین پرۆژه‌ی بازرگانی له شاری دوبه‌ی هه‌یه.
PM:02:31:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 15216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت