شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا
وێستگە نیوز-
شاندێكی باڵای حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، كه پێكهاتوون له چەند بەرپرسێکی باڵای هەرێم گەیشتنە بەغداد و له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ
سێشه‌ممه، به‌رواری 16ی تەمموزی 2019 شاندێکی شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، كه‌پێكهاتووه لە "مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، فرسەت ئەحمەد، وزیری داد، رێبەر ئەحمەد،
وەزیری ناوخۆ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، فەوزی
هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح، وەزیری هەرێم و
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، خالید شوانی وه‌زیری
هه‌رێم له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن و كاره‌كانی
سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد".
ئه‌م سه‌ردانه به‌یه‌كه‌مین
سه‌ردانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنییه‌وه،
كه تیایدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی
سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببنه‌وه.
دوینێ مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
گفتووگۆكانه له‌گه‌ڵ به‌غداو ئه‌مه‌ش وه‌كو ڕایگه‌یاند مه‌به‌ست لێی نیازپاكی
كابینه‌كه‌یانه به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان
هه‌رێمی كوردستان له‌گفتووگۆكاندا له‌هه‌وڵی لێكتێگه‌یشتنێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی نه‌وت و بودجه كه تیایدا هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی
خۆی ڕه‌وانه بكات و به‌غداش له‌و پاره‌یه‌ی كه ئێستا ده‌ینێرێت به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك
ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كان ده‌بێت.
پێشتر له‌نێوان نیچیرڤان
بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی
كوردستان لێكتێگه‌یشتنێك گه‌ڵاڵه كرابوو به‌وه‌ی دوو لیوای پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه
شاری كه‌ركوك.
هــ. ب
AM:11:34:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت