باشوری به‌غدا.. دوو ته‌قینه‌وه 5 قوربانیی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە 15ی تەمموزی 2019، دوو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌یه‌كی باشوری به‌غدا رویاندا و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان پێنج قوربانیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژی بووه و به پشتێنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆمبێكی ته‌وقیتكراو بووه له‌ناو حسیه‌نیه‌كی ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردوه كه ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه له‌ناو پرسه‌یه‌كدا بووه كه له حسه‌ینیه‌كی ناوچه‌ی مه‌عالف له باشوری به‌غدا به‌ڕێوه چووه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:08:59:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت