وه‌زیرێكی‌ پێشووتری‌ عیراق: رێكخراوی‌ داعش هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌


وێستگه‌ نیوز –
چه‌ند میدیایه‌كی‌ عیراقی‌ له‌ زاری‌ وه‌زیرێكی‌ پێشووتری‌ عیراقه‌وه‌ زانیارییان ده‌رباره‌ی‌ شوێنی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چه‌ند میدیایه‌كی‌ عیراقی‌ له‌ زاری‌ باقر جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی‌ وه‌زیری‌ پێشووتری‌ دارایی عیراقه‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كانیان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش و رێكخراوه‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و میدیایانه‌، باقر جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ له‌ عیراق پێیوایه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ لیبیایه‌.

باقر جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌ ئێستادا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ له‌ لیبیایه‌ و به‌مزووانه‌ وتارێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تیایدا داوا له‌ شانه‌ نووستووه‌كانی‌ داعش له‌ عیراق ده‌كات كه‌ چالاك بن".

وه‌زیری‌ پێشووتری‌ دارایی عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "داعش ته‌ركیز ده‌خاته‌سه‌ر سامه‌را و نخیب و ناوچه‌كانی‌ چوارده‌وریان و ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی‌ خۆكوژی‌ له‌ شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باكووری‌ عیراق".

ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ له‌ عیراق له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ داعش له‌ لیبیاوه‌ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر میسر و تونس و هه‌وڵی‌ دابڕانی‌ به‌شێك له‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقیا ده‌دات".

سه‌رچاوه‌: RT


PM:07:29:15/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو