هۆشداری له به‌كارهێنانی Face App ده‌درێت
وێستگه نیوزـ
ماوه‌یه‌كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت سه‌ریان كردوه‌ته‌سه‌ر به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی Face App، به‌ڵام شاره‌زایان هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ده‌ن.
به‌رنامه‌كه تایبه‌ته به گۆڕینی روخساری گه‌نج بۆ پیر و پێت ده‌ڵێت له پیریدا روخسارت چۆن ده‌بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه له پیرییه‌وه ده‌یباته‌وه بۆ روخسارێكی گه‌نج، دامه‌زرێنه‌ر روسییهكهشی به‌ناوی یۆرۆسلاڤ گۆنچارۆڤ رایگه‌یاندوه كه له به‌رنامه‌كه‌دا ته‌كنۆلۆجیای زیره‌كیی ده‌ستكرد به‌كارهێنراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
به‌پێی ئاماره‌كان رۆژنامه 700 هه‌زار كه‌س به‌رنامه‌كه داونلۆد ده‌كه‌ن، هاكات شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ڵێن مه‌ترسی هه‌یه به‌رنامه‌كه زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر بدزێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌كارهێنه‌ر رێگه به به‌رنامه‌كه بدات بچێته ناو وێنه هه‌ڵگیراوه‌كانی مۆبایله‌كه له‌به‌شی گه‌له‌ریدا، بۆیه ره‌نگه به‌رنامه‌كه چه‌ند كارێكی دیكه بكات كه له‌وانه‌یه به‌كارهێنه ئاگای لێ نه‌بێت.
به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبوه‌ته‌وه و چه‌ندین هه‌ژمار و ماڵپه‌ڕ و تۆڕی دیكه‌ی ئینته‌رنێت روخساری هونەرمەند و کەسایەتی و سه‌ركرده‌كانی كورد و عیراقیان به به‌رنامه‌كه پیر كردوه و بڵاویانكردوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: سکای نیوز
PM:11:03:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 142588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت