عه‌بادی له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم: هه‌میشه دەموت كوا داهاتی نه‌وت؟
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وتی: "كێشه‌م له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كوردا نییه" پرسیارەکەشی لە داهاتی هەرێم بووە کە بۆ کوێ دەڕوات، هاوکات خواستی خۆشی بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات دەربڕی.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وتی: "كێشه‌م له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كوردا نییه، كێشه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حزبی هه‌رێم یان ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رێمدا گرتوه."
عه‌بادی رایگه‌یاندوه كه كێشه‌كه به رونی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و نه‌وتی هه‌رێمدا گرتوه و ئه‌ویش هه‌میشه له‌ماوه‌ی رابردودا پرسیاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه: داهاته‌كان له كوێن؟... ده‌شڵێت "پرسی داهاتی هه‌رێم له سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌چێت".
عه‌بادی باسی ئه‌وه‌شی بۆ ئاژانسه‌كه كردوه كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌موو خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم و به‌شی ئه‌وه‌ش ده‌كات خه‌ڵكه‌كه له خۆشگوزه‌رانیدا بژین، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریشی له به‌غداوه بۆ دابین ده‌كرێت.
عه‌بادی باسی له گه‌نده‌ڵی له عیراق كردوه، كه له گه‌نده‌ڵیدا له‌پله‌ی دووه‌می جیهاندایه و رایگه‌یاندوه ئێستا گه‌نده‌ڵییه‌كی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌ویش فرۆشتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ته كه له رابردودا به نهێنی ئه‌و كاره ده‌كرا و ئێستا به ئاشكرا ده‌كرێت و هه‌ر پۆسته و نرخێكی هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق هۆشداریی دا له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌مارگیریی تایه‌فی به‌تایبه‌ت دوای سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆی كه وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت سه‌كه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا تۆمار كردوه، هاوكات خواستی خۆشی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی وڵات وه‌ك به‌دیلێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئێستا ده‌ربڕی و رایگه‌یاندوه: "به نیه‌تێكی پاكه‌وه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ین بۆ ده‌سه‌ڵات".
PM:05:00:13/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت