حزبی ده‌عوه متمانه‌ی به نوری مالیكی به‌خشییه‌وه
نوری مالیكی
وێستگه نیوزـ
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له عیراق نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئێستای حزبه‌كه‌ی بۆ ولایه‌تێكی نوێی هه‌ڵبژارده‌وه.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2019، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عیراق له پارێزگای كه‌ربه‌لا هه‌ڵبژاردنی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی حزبه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه، دووباره متمانه‌یان به نوری مالیكی به‌خشییه‌وه و كردیانه‌وه به ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه‌یان .
كۆنگره‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 12ی ته‌مموز له شاری كه‌ربه‌لا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و تیایدا مالیكی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی ناو حزبه‌كه‌ی و گرنگیی به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق كرده‌وه.
نوری مالیكی وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه بووه، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2006 بۆ 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه.
PM:03:38:13/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت