هەولێر... کەسێک دراوسێکەی خۆی کوشت
پۆلیسی هەولێر
وێستگە نیوز-
لە گەڕەکێکی هەولێر کەسێک دراوسێیەکی خۆی کوشت و خۆیشی رادەستی پۆلیس کرد.
ئەمشەو پێنجشەممە لە گەڕەکی هاوکاری هەولێر پیاوێک دراوسێیەکی کوشت و دوای
ئەوەی خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کرد.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی رایگەیاند "رووداوەکە کاژێر 8:30 خولەکی ئەمشەو
روویداوە، گەنجێک تەقەی لە کەسێک کردووە بەناوی "دیار جەوهەر" لەدایکبووی
ساڵی 1975 و کوشتوویەتی".
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس "بکوژ و کوژراو "کێشەی کۆمەڵایەتییان
هەبووە"، بکوژەکەش لە دانپێدانانی سەرەتاییدا ئەوەی بە پۆلیس گوتووە".
بەپێی وێنەکانی رووداوەکە، ئەو کەسەی کوژراوە لەنێو ئۆتۆمبێلدا بووە و چەند
گوللەیەکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوون.
هــ. ب
PM:11:26:11/07/2019
ئهم بابهته 13012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت