سۆران عومەر: ئەزانن ئێستا کاندیدەکەی پارێزگای کەرکوک چی دەکات؟

‌جەبار تەیب ئەمین

وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی کاری ئێستای کاندیدەکەی پارێزگای کەرکوک ئاشکرا دەکات.

ئەمشەو سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی "ئەزانن ئێستا جەبار تەیب ئەمین کە کاندیدی قبوڵکراوی یەکێتی و پارتییە بۆ پارێزگاری کەرکوک چی دەکات؟". 

سۆران عومەر باسی لەوە کردوە "لە ئێستادا لەشاری سلێمانی و تەنیشت گەراجی پاسەکانی ئازادی و ھەوارەبەرزە و لەژێر زەمینی بینایەکدا لەژێر قادرمەکاندا دوکانێکی بچوکی گرتووەو کتێبخانەیەکی داناوە بەناوی کتێبخانەی (کتێب)".

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەداوە "جەبار تەیب سەرەڕای ئەوەی ئەدیبێکی بەتوانایە، یەکێکە لە ھەرە خوێندەوارەکانی کورد و یەکەمجارە دڵخۆش بم بەدانانی کەسێک بۆ پۆستێک لەلایەن یەکێتی و پارتی، ئومێدەوارم سەرکەوتوو بێ خزمەتی ئەو شارە بکات و هەروەها پیرۆزبایی لێ دەکەم و دڵخۆشم بەسەرکەوتنی".
هــ. ب


PM:10:11:11/07/2019






ئه‌م بابه‌ته 49904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو