مەسرور بارزانی پەیامێکی دەربارەی تەقینەوەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

‌مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز-
  
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە "بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".


مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە  "ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن".


ئەوەس دوای ئەوە دێت کە لەدوای کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر ٧:٠٠ پێنج تەقینەوە لە شارەکانی عەفرین و حەسەکە و قامیشلۆ رویاندا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بون.


PM:09:30:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت